زووم..
کێشەى خانەنشینانى هێزەکانى پێشمەرگە هەرجارە و لە شوێنێکەوە سەرهەڵدەدات، ئەمجارە کێشەکە بەرۆکى بەشێک لە خانەنشینانى هێزەکانى 80ـى گرتووە و تائێستا مووچەى مانگی یەکی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە
بەرپرسێک لە یەکەی 80 بە زوومی گوت، هۆکاری راگرتنی مووچەی خانەنشینانی سەر بە یەکەکەیان پەیوەندی بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو هەیە، ئێستا سەرقاڵی تەواوکردنی مامەڵەکانیان و هەموویان دەخرێنە سەر بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەربە وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان.
بەرپرسەکەى یەکەى هەشتا گوتى، خانەنشینەكان دڵنیا دەکەینەوە نە مووچەی مانگی یەک نە مووچەی مانگەکانی دیکەیان نافەوتێت، مامەلەکانیان بە خێرایی ئەنجامدەدرێت و چاوەڕێ دەکرێت لە مانگی سێ یان مانگی چواری ئەمساڵ مامەڵەکانیان تەواوبکرێت، هەر کاتێک کارەکان تەواوکران مووچەی هەموو ئەو مانگانەیان بەسەر یەکەوە بۆ دەگەڕێتەوە کە پێیان نەدراوە.
ئەو بەرپرسەی یەکەی 80 گوتیشی، هەر کاتێک مامەڵەکان تەواوکران ئەو پێشمەرگە خانەنشینانە هەندێکیان 12 مووچە و هەندێکیشیان 18 مووچەی پاداشتی وەزیفی بەسەر یەکەوە وەردەگرن هاوشێوەی فەرمانبەرانی مەدەنی.