زووم..
ئەمڕۆ تەرمی حەسەن نەسروڵا و هاشم سەفیەدین، ئەمیندارانی پێشووی حزبوڵای لوبنان بەخاک دەسپێردرێن.
رۆژی 27ی ئەیلولی 2024، فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە یەکێک لە گەڕەکەکانی لوبنان بەچڕی بۆردومانی باڵاخانەیەکیان کرد و حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری پێشووتری حزبوڵای لوبنانیان کوشت، دوای پێنج مانگ ئەمڕۆ تەرمەکەی بەخاک دەسپێردرێت.
رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانى وەرزشى کەمیل شەمعونى بەیروت بە ئامادەبوونى 50 هەزار کەس دەستپێدەکات.
نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵا گوتارێکی دەبێت. هەر ئەمڕۆ تەرمی هاشم سەفیەدین، ئەمینداری پێشووی حزبوڵای لوبنانی بەخاک دەسپێدرێت، کە لە ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بە بۆردومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل کوژرا.
شەوی رابردوو، کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقییەوە بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق چەند بەرپرسێکی حەشدی شەعبی گواستووەتەوە بۆ بەیروت بۆ بەشداریکردن لە پرسەی حەسەن نەسڕوڵا. چوار ملیۆن دۆلاریشیان لەگەڵ خۆیان بردووە بۆ ئەوەی وەک هاوکاری بیدەن بە حزبوڵا.