45
زووم..
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ شەپۆلی باران و بەفربارین بەردەوام بێت و لە ناوەندەی پارێزگاکانی هەولێر و کەرکوکیش بەفر ببارێت.
بەگوێرەی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و بەفربارین بەشێوەی پچڕ پچڕ لە زۆربەى ناوچە بەرزەکانى رۆژهەڵات و باکورى رۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان دەبارێت و بەفربارین ناوەندەی پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە دەگرێتەوە، پێشبینیی بارینى بەفرێکى کەم لە ناوەندەی پارێزگاى هەولێر و کەرکوک دەکرێت.
هاوکات پلەکانی گەرما دوو تا چوار پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە دوێنی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک دەبێت بە حەوت پلەی سیلیزی.