44
زووم..
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەى سوریا دەڵێت، هیچ پاساوێک بۆ مانەوەى هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سوریای نوێدا نەماوە.
شەیبانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەى فاینەنشیەڵ تایمزی بەریتانی، باسی لەوە کردووە سوریا وەک ئەوەی رژێمى پێشوو نییە و وردەوردە سەرپێی خۆی دەکەوێت، لە ترس و تۆقاندنی رژێم و تیرۆر دەرچووە، بۆیە هیچ پاساوێک بۆ بوون و مانەوەى هەسەدە نەماوە.
شەیبانى دەڵێت، بەڵێنمان بە کوردى سوریا داوە، لە دەستووری نوێی وڵاتدا مافەکانیان مسۆگەر و پارێزراو بێت، هەروەها نوێنەریان لە حکومەتى نوێی سوریادا هەبێت.
وەزیری دەرەوەی سوریا ئاماژەی بەوەکردووە رووبەڕووی ئاڵنگاریی قورس و سەخت بوونەتەوە، لەوانەش ئەو 30 ملیار دۆلار قەرزەى رژێمى ئەسەدى رووخاو لە ئێرانەوە هێناویەتە سەر سوریا.