27
زووم..
یەکێک لە گوتەبێژەکانى کۆشکی سپی دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا، دڵنیایی داوە ئەم هەفتەیە دەگەنە رێککەوتنێک بۆ وەستانى جەنگ و ئاڵۆزییەکانى ئۆکراین.
بەگوێرەى ئاژانسی سپوتنیکى روسی، کارۆلین لیڤیت گوتوویەتى، سەرۆکى ئەمریکا و تیمەکەى، سەرنجیان خستووەتە سەر هەردوو لایەنى روسی و ئۆکراینی بۆ ئەوەی ئەم هەفتەیە بگەنە ئاگربەستی جەنگ.
بۆ ئەو مەبەستەش مایک واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، هەوڵەکانی چڕترکردوونەتەوە بۆ زووگەیشتن بە رێکەوتن و کۆتایهێنان بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراین.
سەبارەت بە دیدارە چاوەڕوانکراوەکەى نێوان ترەمپ و پوتین، گوتەبێژەکەی کۆشکی سپی گوتوویەتی، ناتوانم هیچ شتێک لەوبارەیەوە رابگەیەنم.