51
زووم..
رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل و بەرپرسی باڵای پەکەکە لە ئەوروپا رایگەیاند، نامەیەکیان لەلایەن عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەدەستگەیشتووە و ئۆجالان ئامادەکاریی بۆ بانگەوازەکەی دەکات.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی تورکیا، رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ئاماژەی بەوەکردووە، پڕۆسەی دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان بەرەوپێشچونی بەخۆیەوە بینیوە و بەمزووانە لەلایەن ئۆجالانەوە بانگەوازی چەک دانان بۆ پەکەکە دەکرێت.
لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، هەریەک لە پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجالانیان لە دوورگەی ئیمراڵی کردووە و چاوەڕێدەکرێت بەمزووانەش بۆ جاری سێیەم شاندەکە سەردانی ئیمراڵی بکەن و لەپاش ئەوەش عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازێک بۆ رایگشتی بڵاوبكاتەوە.