22
زووم..
ئەمڕۆ هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی ئاک پارتی بەڕێوەدەچێت و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیاش تاکە کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆكی پارتەكە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی حوڕییەت، کۆنگرەکە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بە بەشداریی هەزار و 607 ئەندامی کۆنگرە بەڕێوەدەچێت.
لە 28ی تشرینی دووەمی 2024 تاوەکوو حەوتی شوبات، کۆنگرەی ئاک پارتی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستان دەستیانپێکرد و رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری زۆرێک لە کۆنفڕانسی پارێزگاکانی کرد، تائێستا ئاک پارتی حەوت کۆنگرەی ئاسایی و چوار کۆنگرەی نائاسایی بەستووە.