زووم..
رۆژنامەى قودسی عەرەبی دەڵێت، سەرەتای مانگى کانوونى یەکەمى رابردوو، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئێستای سوریا دیدارێکیان ئەنجامداوە.
دیدارەکە لە فڕۆکەخانەى زەمیری سەربازى بووە لە گوندەوارەکانى دیمەشق و دوو کاتژمێری خایاندووە.
ئەحمەد شەرع داوای لە مەزڵوم عەبدی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە رۆژاڤا رادەستی دەسەڵاتی نوێی سوریا بکرێت، لەگەڵ دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ عێراق و تورکیا.
مەزڵوم عەبدیش پێداگری لە مانەوەى هەسەدە وەک بەشێک لە سوپای نویی سوریا کردووەتەوە، گرنگی پاراستنى دامودەزگا حکومییەکانیشی لەگەڵ شەرع باسکردووە.
رۆژنامەکە دەشڵێ، کۆبوونەوەکە هیچ نوێنەرێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تێدا نەبووە و ئەو هێزانەی یاوەری مەزڵوم عەبدی بوون، لە هێزێکى بچووکى یەکینەکانى پاراستنی گەل پێکهاتبوون، هاوکات بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، رۆژێک پێش کۆبوونەوەکە، ئەرکی پاراستنی تەواوی فڕۆکەخانە و دەوروبەری لە ئەستۆ گرتووە.