زووم..
ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، چەندین جار دووپاتیان کردووەتەوە ئەوان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی بۆرییەکانی نێوان عێراق و تورکیاوە.
ئەپیکۆر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەوڵ بۆ واژۆکردنی رێککەوتنی فرۆشتنی نەوت دەدەن لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بەبێ دەستوەردانی سیاسی و بە شێوەیەکی شەفاف گرەنتی پارەدانەکە بکرێت.
As we have repeatedly stated, APIKUR member companies stand ready to resume oil exports through the Iraq-Türkiye pipeline, after agreements are reached that uphold our member companies existing contractual, commercial, and economic terms.
We seek written sales and lifting…
— APIKUR (@apikur_oil) February 22, 2025
جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئەوان سەرنجیان لەسەر ئەوەیە لەگەڵ هەموو خاوەن بەرژەوەندییەکان کار بکەن بۆ چارەسەری خێرا لەگەڵ هەردوو حکومەت، دەشڵێت، هاوڕان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کە دوێنێ گوتی خێراکردن لە هەناردەی نەوت لەڕێی بۆریی عێراق-تورکیا دەبێتەهۆی گەشەسەندنی ئابووریی عێراق و پڕکردنەوەی پێداویستیی هاووڵاتییانی وڵاتەکە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تەواو بووە و لە رێگەی سۆمۆوە نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکی دەگوازرێتەوە.