36
زووم..
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) گیانلەدەستدانی سێ گەریلای لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک پشتڕاستکردەوە.
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویکردەوە، دوێنێ هەینی لە گوندی گۆهەرزێی قەزای ئامێدی سێ گەریلا لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییەوە رێگرییان لێکراوە و کەوتنە بۆسەیەکەیەوە، رووبەڕووی دەستڕێژی گوللـە بوونەتەوە و گیانیان لەدەستداوە.
هەپەگە دەڵێت، لە تۆڵەی ئەو هەڤاڵانە، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە زاپ 10 سەربازی تورکیا کوژران، هەروەها دەست بەسەر چەک و کەرەستەی سەربازیدا گیراوە.