28
زووم..
گوتەبێژى هوداپار رایگەیاند ماوەى سەد ساڵە پرسی کورد بەبێ چارەسەری ماوەتەوە، 40 ساڵیشە خوێن لەپێناویدا دەڕێژرێت. ئەگەر چەک و شەڕ لە ئارادا نەمێنێت، ئەوا چارەسەرکردنی ئاسانتر دەبێت.
سەرکان رامانلی گوتەبێژى هوداپار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، وەک هوداپار پشتیوانی لە بێدەنگکردنی چەکەکان لەلایەن پەکەکەوە دەکەن، هەروەها خۆیان بە خاوەنی پرسی کورد دەزانن نەوەک وەک لایەنێکی چاودێر.
گوتیشی: ئەو پرۆسەیەی لەئێستادا لەئارادایە بۆ بێدەنگکردنی چەکەکان بە تەواوی پشتیوانی لێدەکەن، چونکە پێیانوایە پرسی کورد دووربێت لە خەباتی چەک و شەڕ، ئەوا چارەسەری بە سیاسیەت ئاسانتردەبێت.