22
لە جامى عێراق، نەورۆز و دهۆک و زاخۆ لە یاریگاى خۆیاندا یارى دەکەن، پێشمەرگەش دەبێت بە میوانى نەجەف.
یەکێتى تۆپى پێى عێراق دواى راگرتنى یارییەکانى هەفتەى ٢٢ى خولى ئەستێرەکانى عێراق، هەینى تیروپشکى قۆناغى ١٦ى جامى عێراقى راکێشا.
بە گوێرەى تیروپشکەکە، چوارشەممە کاتژمێر پێنجى ئێوارە، یانەى پێشمەرگە دەبێت بە میوانى یانەى نەجەف، کاتژمێر حەوت و ٣٠ى خولەکیش، یانەى دهۆک لە یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەى میسان یارى دەکات.
پێنج شەممەش چەند یارییەکى دیکە دەکرێن، کاتژمێر دووى پاش نیوەڕۆ، یانەى نەورۆز لە یاریگاى نێودەوڵەتى نەورۆز لە سلێمانى، بەرامبەر یانەى حسێن یارى دەکات.
لە کاتژمێر حەوت و ٣٠ى خولەکیش لە یاریگاى نێودەوڵەتى زاخۆ، هەردوو یانەى زاخۆ و گەرمە رووبەڕووى یەکدەبنەوە.