36
زووم..
لە سنووری ناحیەی بەحرکەی هەولێر، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكەوە، زیاتر لە 40 سەر مەڕی ئاژەڵدارێك مرداربوونەتەوە.
مام سەمەد خاوەنی ئاژەڵەكانە بە زوومی گوت، ماوەی چەند رۆژێکە، نەخۆشییەک لەناو ئاژەڵەکانی بڵاوبووەتەوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 40 سەر مەڕی مردابوونەتەوە. دەشڵێت، پزیشکی ڤێتەرنەری هێناوە و پێیانگوتووە تاعونی ئاژەڵە و چارەسەری نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەردەوام ئاژەڵەکانی مرداردەبنەوە و بەوهۆیەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و لەرێگەی زوومەوە داواکارە لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکاری بکەن.