32
زووم..
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە رایگەیاند، تورکیا و گرووپەکانی لە ئێوارەی دوێنێوە زنجیرەیەک هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژاڤا دەستپێکردووە.
فڕۆکەی جەنگی تورکیا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ناوچەکانی نزیک بەنداوی تشرین، ئامانجی ھێرشەکانیش شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەند و کرێکارەکانی بەنداوەکە بووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆری لێکەوتوەتەوە.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی گوندەکانی دەوروبەری پردی قەرەقۆزاقیان کردووە و زیان بەر ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنی گەیشتووە.
لە بەرەی شەڕی دێر حافریش، درۆنی تورکیا بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.