31
زووم..
لە شارۆچکەى بێشەبابی سەربە پارێزگای شرنەخ لە باکووری کوردستان ئاستی بەفربارین گەیشتووەتە دوو مەتر، بەو هۆیەوە رێگەى دەیان ناوچەی نیشتەجێبوون گیراوە.
بەگوێرەى هەواڵێکی پێگەى ئامیدا خەبەر، ماوەى سێ رۆژە شەپۆلێکی بەفربارین پارێزگای شرنەخی گرتووەتەوە، لە شارۆچکەى بێشەباب بەهۆی بەفرەوە رێگەى سەرەکیی 27 گوند داخراون و ئاستی بەفربارینیش گەیشتووەتە دوو مەتر.
سەرەڕای ئەوەى تیمی رێگاوبانەکان بەردەوامن لە خاوێنکردنەوەى رێگاکان لە بەفر بەڵام تائێستا نەتوانراوە شەقامەکان بەتەواوی خاوێنبکرێنەوە.
کەشناسیی تورکیا رایگەیاندووە شەپۆلی بەفربارینەکە بەردەوام دەبێت، سەرما لەژێر 10 پلە دەمێنێتەوە.