زووم
زمان کۆڵەکەیەکی شوناسی هەر نەتەوەیەکی سەرزەوییە و دەبێت گرنگى پێبدرێت، بەڵام لە هەمووان زیاتر ئەوە دەوڵەتمەداران و سیاسەتکارانن، دەبێت دیدگایەکی رۆشن و سەردەمییانەیان بۆ زمانەکایان هەبێت، بەجۆرێک شێوەیەکی ستاندار و یەکگرتووی زمانەکە لە تەواوی دامەزراوە حکومییەکان و پەروەردە و سیستمی یاسایی وڵاتدا پەیڕەو بکرێت، سەرەڕای فرەیی زار و بنزاری ناوچەکانی.
رێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لانیکەم حەوت هەزار زمانی لە تەواوی زیندووی لە جیهاندا تۆمارکردووە، زمانی کوردییش لەو نێوەندەدایە، ئەگەرچی زمانی یەکگرتووی نووسینی لە دامەزراوە حکومییەکاندا نییە.
رێکخراوی یونسکۆ، لانیکەم حەوت هەزار زمانی لە تەواوی زیندووی لە جیهاندا تۆمارکردووە، زمانی کوردییش لەو نێوەندەدای
بەرپرسانی حکومی هەموو ساڵێک لە یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، راگەیەندراوی پڕ لە پەسن و سەنا بۆ زمانی کوردی بڵاو دەکەنەوە، بەڵام تا ئێستا هەوڵی جدییان بۆ هێنانەکایەی زمانێکی یەکگرتوو نەداوە و هەر کامێکیان و لە هەر ناوچەیەک بە زمانی جیاواز تەنانەت وشەکانیش بەکاردەهێنن.
هێشتاش لەسەر ئەوە کۆک نیین لە نووسراوەکان بۆ نموونە؛ ژن یان ئافرەت، قوتابی یان خوێندکار، رێکەوت یان بەروار بەکاربهێنین.
ئەیولی ٢٠١٩، پەرلەمان بەشێکی دانیشنێکی تایبەت کرد بە “گۆڕینی دەستەواژەی بەروار بۆ رێکەوت”، زۆرینە لەسەر وشەی دووەمیان دەنگیان دا.
لە رۆژى جیهانیی زمانى دایک هەریەک لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە پۆستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پیرۆزبایی زمانی دایکیان کرد. هیچ کامێکیان جەختی لەسەر زمانی ستاندار و کارکردن لەو بوارەدا نەکرد.
تەنانەت لە کارنامە و هێڵە گشتییەکانی کاری کابینەکانی هەشتەم و نۆیەمیشدا، بە یەک وشەش باسی زمانی کوردی و بەرەوپێشبردنی نەکراوە.
زمانی کوردی و رێنووسی زمانەکە لەسەر ئاستی میدیای حزبەکانی بەشدار لە حکومەت جیاوازن و نەتوانراوە یەک بخرێن.
زمانی کوردی و رێنووسی زمانەکە لەسەر ئاستی میدیای حزبەکانی بەشدار لە حکومەت جیاوازن
هاوکات هەندێک جار لە راگەیەندراوەکانی سەرۆکایەتیی وەزیران و وەزارەتەکانیش لەجیاتیی دەستەواژەی “حکومەتی هەرێمی کوردستان”، “دەستەواژەی “حکومەتی هەرێم” بەکاردەهێنرێت، کە هاوتای ئەوەی میدیا عەرەبییەکانە کە دەڵێن، “حکومە الاقلیم”. ئەگەرچی ئەوان بە مەبەست و بۆ لابردنی وشەی کوردستان بەکاری دەهێنن.
لەوەش زیاتر، لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، تاوەکو ئێستا هەر یەکەیان بە جۆرە تەختەکلیلێک دەنووسێت، هەندێک جار، نووسراوەکان لەبری ئەوەی کوردی بن، بە تەختەکلیلی عەرەبی دەنووسرێن و یائوتائی بۆ زیاد دەبێت.
چەندین ساڵیشە، رێنووسی زمانی کوردی لای پارتی و یەکێتی بە دوو جۆری جیاوازە و زمانەکەیان بەحزبی کردووە، بۆ نموونە لە بەکارهێنانی، وشەی ژن و ئافرەت، یان قوتابی و خوێندکار. هەرچەندە وەزارەتی پەروەردە چەند رێماییەکی بۆ جیاکردنەوە بەگوێرەی قۆناغەکانی خوێندن داناوە بەڵام کێشەکەی چارەسەر نەکردووە.