24
زووم..
ئەمڕۆ بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل حەوتەم پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییانی فەلەستین جێبەجێبکەن.
حەماس پێشتر دڵنیاییداوە ئەمڕۆ شەش بارمتە ئازاد دەکات و رادەستی ئیسرائیلیان دەکاتەوە، ئەوانیش کۆتا بارمتەی زیندوون لە چوارچێوەی ئەم قۆناغەی ئاگربەستەکەدا حەماس رادەستیان بکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەبەرامبەر ئەو شەش بارمتەیەدا، 602 زیندانیی فەلەستینی ئازاد دەکرێن، کە 50 کەسیان سزای زیندانیی هەتاییان هەیە.
لە سەرەتای قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەزە کە لە 19ـی کانوونی دووەمی رابردوو دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا بەردەوامە، حەماس 23 بارمتەی رادەستی ئیسرائیل کردووەتەوە کە چواریان تەرم بوون، لە بەرامبەردا ئیسرائیل زیاتر لە هەزار و 100زیندانیی فەلەستینی ئازادکردووە.