33
زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گرنگ نییە ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی لە دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین بەشداربێت.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی گوتی، پێم وانییە زێلینسکی لە گفتوگۆکانی کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکراین بەشدار بێت.
زێلنیسکی سێ ساڵە لەنێو هاوکێشەکەدایە، ئەو دانوستانەکانی قورستر کردووە وەک لەوەی ئاسانیان بکات. گوتیشی، لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین گفتوگۆیەکی زۆر باشیان هەبووە، بەڵام لەگەڵ کیێڤدا وانەبووە و سەرکردەکانی ئۆکراین هیچ کارتێکیان لە دانوستانەکاندا بەدەستەوە نییە.
پێشتریش لە گوتارێکی جەماوەریدا ترەمپ، سەرۆکی ئۆکراینی بە دیکتاتۆر ناوبرد و گوتی، زێلینسکی هەڵبژاردنی ناوێت، هەربۆیە ئەو بە کەسێکی دیکتاتۆر دادەنرێت.