زووم..
پێگەی رۆیتەرز لەبارەی دەستثکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نووسیوەتی ئیدارەی ترەمپ هەوڵی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەدات لە تورکیاوە، چونکە ناردنی نەوتی قاچاخ یارمەتی حکومەتی ئێران دەدات
رۆیتەرز: ئەمریکا فشار دەکات نەوتی قاچاخ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران رابگیرێت، چونکە ناردنی نەوتی هەرێم بۆ ئێران لە سوودی ئێرانە، زاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە بێکاریگەریی دەکات
رۆیتەرز نووسیویەتی، ترەمپ دەیەوێت سودانی پەیوەندییە ئابووری و سەربازییەکانی لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت، واشنتن فشار لە بەغداد دەکات نەوتی کوردستان لەڕێی تورکیاوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکرێت کە بڕەکەی رۆژانە 300 هەزار بەرمیلە
وەزیری نەوتی عێڕاق رۆژی دووشەممە رایگەیاند بوو لە ماوەی هەفتەیەکدا دەبێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، رۆیتەرز رایگەیاندووە قسەکانی وەزیری نەوتی عێڕاق لەژیر فشاری حکومەتی ئەمریکا بوو