34
زووم..
حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، بڕیارە لە کۆتایی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی حەماس و ئیسرائیل سبەی شەش بارمتەی دیکە ئیسرائیلی ئازادبکرێن.
پێگەی تایمزی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی رێککەوتنی ئیسرائیل و حەماس، لە کۆتا بەشی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست شەش بارمتەی ددیکە ماون ئازاد بکرێن.
دوان لە بارمتەکان پێش جەنگی غەزە بە بارمتە گیراون لەکاتی چوونیان بۆ نێو کەرتی غەزە لە ساڵی 2014 و 2015.
ناوی بارمتەکان
ئاڤێرا مینگوستو تەمەن 38 ساڵ کە لەساڵی 2014 وە دەستگیرکراوە
هیشام ئەلسەید تەمەن 37 ساڵ کە لە ساڵی 2015ـوە دەستگیرکراوە
ئەم چوارەی دیکە لە ئاهەنگی نۆڤا لە شەوی حەوتی ئۆکتۆبەری 2023وە دەستگیرکراون
تەل ئەشۆم 39 ساڵ کە لە ئاهەنگی نۆڤا لە 7ـی ئۆکتۆبەر دەستگیرکراون
عومەر شێم تۆڤ 22 ساڵ
عومەر وێنکورت 22 ساڵ
ئێلیا کۆهن، 27 ساڵ