زووم..
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ترەمپ و پوتین بەندە لەسەر بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین.
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیرەی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، بە هاوتا روسییەکەی راگەیاندووە، هیچ دیدارێک لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پوتیندا روونادات تاوەکو نەزانین ئەجێندای گفتوگۆکەی نێوانیان چی دەبێت.
لەبارەی گفتوگۆی لوتکەی نێوان ترەمپ و پوتینیشەوە گوتی، ئەنجامدانی گفتوگۆکە لەسەر ئەوە بەندە تا چەند گفتوگۆکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین بەرەوپێش دەچن. گوتیشی، تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی کۆبوونەوەکە دەکرێت.
رۆبیۆ دەڵێت، ترەمپ دەیەوێت بزانێت مۆسکۆ تاوەکو چەند جدییە لە کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین، چونکە تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان نەگەیشتوونەتە دڵنیایی لەوبارەوە.