زووم..
رێکخراوی پرۆگرامی گەشەپێدانی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان لە راپۆرتێکیدا دەڵێت، ململانێ و شەڕی 14 ساڵەی سوریا 800 ملیار دۆلار زیانی لە بەرهەمی ناوخۆیی سوریا داوە.
رێکخراوەکە دەشڵێت، ئابوریی سوریا تا پێش ساڵی 2080 ناگەڕێتەوە ئاستی پێش خۆیی، ئەوەش بەگوێرەی تێکڕای رێژەی گەشەی ئێستا، چونکە سوریا پێویستی بەوەیە لەماوەی 10 ساڵدا بەبڕی 36 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی تێدا بکرێت تا ئاستی گەشە بگەڕێتەوە ئاستی داواکراو.
لە بەشێکی راپۆرتەکەدا دەڵێت، پێنج ملیۆن و 700 هەزار هاووڵاتی سوری پێویستانی بە پەناگەیە، چونکە یەک لەسەر سێی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە تەواوی زیانیان بەرکەوتوە و لە هەر 10 هاووڵاتیەک نۆیان لەژێر ئاستی هەژاریدا دەژین.
لەبارەی کێشەی وزە، دەڵێت، بەرهەمهێنانی وزە لە سوریا بەڕێژەی %80 کەمیکردوە و رێژەی %70ـی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و هێڵێ گواستنەوە زیانیان بەرکەوتوە.