34
زووم..
روانگەی سوری دەڵێت، لە بنکەی سەربازی تەل بێدری دەوروبەری حەسەکە هاوپەیمانان بە ئامادەبوونی فەرماندەی باڵای سەربازی و بە بەشداری فڕۆکەی جەنگی و دابەزینی سەربازان لە ئاسمانەوە، مەشق و راهێنانی سەربازیی چڕیان کردووە.
روانگەی سوری دەشڵێت، لە مەشق و راهێنانەکەدا فڕۆکە جەنگییەکان لە نزیک بنکە سەربازییەکە پێگەی دروستکراویان کردوەتە ئامانج، هەروەها چەکی قورسیشی تێدا بەکارهێنراوە.
لەماوەی شەش رۆژی رابردووشدا سێ جاری دیکە هاوپەیمانان بە بەشداری هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، لە دەوروبەری حەسەکە و دێرەزوور مەشق و راهێنانی هاوبەشی چڕیان ئەنجامدا و تێیدا چەکی جۆراوجۆریان بەکارهێنا.