زووم..
شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و کەشناسیى عێراقیش دەڵێت، شەپۆلێکی سەرما و بەفر و بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ بارانى پچڕ پچڕ لە سەنتەرى شارى هەولێر و دهۆک دەبارێت، لە سەنتەرى پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە و کەرکوک و ناوچەکانى گەرمیان بارانى مام ناوەند دەبارێت، لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان.
کەشناسى هەرێم ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما چوار تا پێنج پلە نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەشڵێت، بەرزترین پلەى گەرما لە کەرکوک و گەرمیان دەبێت بە 12 پلە و لە هەولێر 10 پلە و لە سلێمانى و دهۆک حەوت پلە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە پێنج پلە ژێر سفر.
کەشناسیی عێراقیش پێشبینی دەکات، لەئەمڕۆوە شەپۆلێکی سەرما و بەفر و بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.