33
زووم..
وا بڕیارە لە 23ى مانگ ئاک پارتی دەسەڵاتداری تورکیا هەشتەمین کۆنگرەى ئاسایی خۆی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ببەستێت.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى یەنی شەفەق، چاوەڕێ دەکرێت لەو کۆنگرەیەدا ئاک پارتی کەسێک دەستنیشان بکات وەک یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی تایبەت بە کاروباری کۆمارە تورکەکان، مەبەست لە زیادکردنی یاریدەدەرێکی دیکە بۆ ئەوەیە تا پەیوەندی نێوان تورکیا و کۆمارە تورکەکان پتەوتر بکرێت.
لە درێژەى هەواڵەکە هاتووە چاوەڕێ دەکرێت لەو کۆنگرەیەدا سەدا 50ى ئەندامانی ئاک پارتی لە کۆنگرەکەدا گۆڕانکارییان بەسەردا بێت.