نەورۆز بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە دیالەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ پلەى ١٠یەمى ریزبەندى بەدەستهێنا.
لە هەفتەى ٢١ى خولى ئەستێرەکانى عێراق، یانەى نەورۆز لە یاریگاى مەدینە لە شارى بەغداد، بوو بە میوانى یانەى دیالە.
لە تایمى یەکەمدا، نەورۆز کۆنتڕۆڵى یارییەکەى کرد و سێ گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى ١٧ و ٣١ و ٤٥دا لەلایەن گاتۆچ پانۆم و ئەحمەد مەحمود و مەروان حوسێنەوە تۆمارکرد.
لە تایمى دووەمدا، هەرچەندە دیالە لە خولەکى ٥٤دا گۆڵێکى تۆمارکرد و جیاوازیەکەى کەمکردەوە، بەڵام مەروان لە خولەکى ٦٩دا گۆڵى دووەمى خۆى و چوارەمى نەورۆزى تۆمارکرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەیان لە دیالە بردەوە.
بەم ئەنجامە، نەورۆز، کە هەشت یارییە لەسەریەک تووشى شکستنەبووە، بە ٣٠ خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى ١٠یەمى ریزبەندى خولەکە بەدەستهێنا، دیالەش لە پلەى ٢٠ى کۆتاییدایە و ١٠ خاڵى هەیە.