زووم..
حکومەتی عێراق بەو بڕیارە رازی نییە، هەرێمی کوردستان هەفتەیەک پێش ئێستا وەکو داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدادی کردبوو.
وەزارەتی دارایی بە نووسراوی ژمارە 4246 لە رۆژی 17ـی ئەم مانگە بەپشتبەستن بە نووسراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەپەلە زانیاریی تایبەت بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران رەوانە بکات، بەگوێرەی رێنماییەکانی دادگای فیدراڵی.
هەر بەگوێرەی ئەو نووسراوە کە پەرلەمانتار سۆران عومەر بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی دارایی داوای لە هەرێمی کوردستان کردووە تەواوی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی بخاتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان، نەک تەنها ئەو 51 ملیارەی لە 12ی ئەم مانگە رادەستیکردووە.
هەروەها وەزارەتی دارایی عێراق داوا دەکات بەهەمانشێوەی داهاتی نانەوتی، داهاتی نەوتیش بخرێتە سەر ئەو ژمارە بانکییەی لە بانکی ناوەندی بۆ ئەو مەبەستە دانراوە.