38
زووم..
هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە نزیک بەنداوی تشرین و دێر حافر دوو درۆنی سوپای تورکیایان خستووەتەخوارەوە.
هەسەدە لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، لەکاتێکدا درۆنێکی تورکیا بەنیازبووە بۆردومانی دەوروبەری بەنداوی تشرین بکات، بەڵام لەلایەن شەڕڤانەکانیانەوە خراوەتەخوارەوە.
دەشڵێت، لە بەرەی شەڕی دێر حافر، درۆنی تورکیا بەردەوام بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە، لەکاتی هەوڵی یەکێک لەو درۆنانەدا بۆ بۆردومانکردنی خاڵێکی سەربازییان لەلایەن شەڕڤانەكانیانەوە خراوەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، تورکیا بە درۆن چەندجارێک دەوروبەری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاقی بۆردومان کردووە.