38
زووم..
جۆن کێنێدی، سیناتۆری ئەمریکی دەڵێت، ئەو پارەیەی دەڕوات بۆ کۆچبەرانی نایاسایی لە بەهەشتەوە نایەت، بەڵکو لە گیرفانی ئەمریکییەکان دەردەهێنرێت.
جۆن کێنێدی لە ئێکس بڵاویکردەوە، لە سەردەمی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ، ئەمریکا وەستاوە لە پێدانی سود بەو کەسانەی یاسایان پێشێلکردووە، کە مەبەستی کۆچبەرانی نایاساییە.
ئەم گوتەیەی کێنێدی لە کاتێکدایە دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی واژۆکرد بۆ راگرتنی پێدانی هەر بڕە پارەیەک وەکو سود بەو کەسانەی کۆچبەری نایاسایین.
ترەمپ داواشی لە ئاژانسەکان کرد، هەوڵبدەن ئەو پارەیە بلۆکبکەن کە دەڕوات بۆ پاڵپشتیی سیاسەتی پەنابەران.