37
زووم..
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بە زوومی راگەیاند، کردنەوەی نووسینگەی هەر بانک و نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی پێویستی بەو رێکارە یاسایانە هەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق رێگایان پێدەدات.
سەبارەت بە دەستگیرکردنی تیكتۆكچییەكان، پارێزگاری سلێمانی گوتیشی، ئەوەی هەبوو هیچ بنەمایەکی نەبوو و شکۆی هاووڵاتیانیش لەژێر پرسیاردا بوو، داوا لە هاووڵاتیانیش دەكات هەر کەسێک كە ناویان دەزڕێنێت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بکەن.