47
زووم..
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران(IHR) و گرووپی بەیەکەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی لە سێدارەدان (ECPM) لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژەی بە زیادبوونی رێژەی لە سێدارەدانی لە ئێران داوە و دەڵێن، ئامارەکان ترسناکن
بەگوێرەی ئامارەکان لە ساڵی رابردوودا، ئێران 975 کەسی لە سێدارە داوە و بە تێکرا رۆژی پینج کەس لە سێدارە دراوە کە 13% رێژەکەی زیاترە لە ساڵی 2023
بە گوتەی مەحمود ئەمیری موغەدەم ، بەرێوەبەری رێکجراوی مافی مرۆڤی ئێران: ئێران بۆ مانەوەی خۆی لە دەسەڵات هەموو رێکارەکان دەگرێتە بەر لە ناویشاندا لە سێدارەدان
هەروەها گوتیشی، لەو 975 کەسی کە لە سێدارەدروان چوار کەسیان لە بەرچاوی خەڵکدا بووە لەسەر شەقام و 31 کەسیشیان ژن بوون
بە گوێرەی هەواڵێکی رێخراوەکە ئێران لە ساڵی 2010ـوە 8927 کەسی لە سێدارەداوە