44
زووم..
ئەمڕۆ حەماس تەرمی چوار بارمتە رادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە، لەنێویاندا تەرمی دوو منداڵ و دایکیان هەیە.
بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوێنێ ماتەمینی راگەیاند و گوتی، ئەمڕۆ رۆژێکی سەخت دەبێت بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل، چوار لە بارمتە ئازیزەکانمان دەگەڕێنینەوە کە گیانیان لەدەستداوە.
ئەو دوو منداڵ و ژنەی تەرمەکانیان رادەستی ئیسرائیل دەکرێنەوە، لە بۆردوومانێکی ئیسرائیل بۆسەر غەزە گیانیان لەدەستدا، باوکی منداڵەکانیش یەکێک بوو لەو بارمتانەی رۆژی 1ـی شوبات ئازادکرا.
رادەستکردنەوەی تەرمەکان لە چوارچێوەی ئاگربەستی غەزەدایە، حەماس ئەو تەرمانە بەرامبەر بەو زیندانییە فەڵەستینییانە رادەستدەکات کە لە ئیسرائیل دەستگیرکراون و بڕیارە رۆژی شەممە ئازادیان بکات.