57
زووم..
کەشناسی پێشبینی دەكات، لەئەمڕۆوە شەپۆلێکی سەرما و بەفر و بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
شەپۆلی سەرما و باران و بەفربارینەكە، جگە لە ناوچە سنورییەکان، ناوەندی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانیش دەگرێتەوە و تا رۆژی یەكشەممە بەردەوام دەبێت.
کەشناسیی هەرێم ئاماژە بەوەشدەکات، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دوو تا چوار پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ و بەرزترین پلە لە گەرمیان دەبێت بە 14 پلە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە شەش پلە.