زووم..
دوای زیاتر لە دوو مانگ دەرگای بەشێکی زۆری قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کراونەتەوە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە لە تەواوی قوتابخانەکاندا خوێندن دەستپێبکاتەوە.
رۆژی شەممە بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین کۆبوونەوە تا بڕیار لە شکاندنی بایکۆت بدرێت، بەڵام پڕۆسەکە بەردەوام بوو تا دوێنێ چوارشەممە بەشێکی قوتابخانەکانی سلێمانی دەرگایان بەڕووی قوتابیاندا کردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی سلێمانی بەشێک لە قوتابخانەکانیش ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستیان بە پڕۆسەی خوێندن کردووەتەوە.
هەروەها زۆرینەی قوتابخانەکانیش رایانگەیاندووە رۆژی یەکشەممە بایکۆت دەشكێندرێت و دەست بە پڕۆسەی خوێندن دەکرێتەوە.
زیاتر لە 10 ساڵە بایکۆت لە قوتابخانەکانی سنووری سلێمانیدا بەردەوامە و ساڵانە مانگێک یان دوو مانگ و هەندێکجار وەرزێکی خوێندن بە بایکۆت تێدەپەڕێندرێت.