زووم..
رۆژنامە فارسییەكان
ئەبرار
ئیلام تاكە پارێزگای ئێرانە كە ناوەندی چارەسەری تیشكی نییه
ئیلام تاكە پارێزگای رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێرانە كە هێشتا ناوەندی چارەسەری تیشكی (رادیۆتراپی)ـی نییە و نەخۆشانی ئەم پارێزگایە ناچارن بۆ وەرگرتنی
چارەسەر سەردانی پارێزگاكانی دیكە بكەن، پارێزگای ئیلام لە بواری پزیشكیدا تووشی كێشەو كەموكورتیی زۆر بووەتەوە.
یەكێك لە پێداویستییە سەرەكییەكانی بواری دەرمان لە ئیلام، دامەزراندنی
ناوەندێكی چارەسەری تیشكییە، ئەم ناوەندە ساڵی رابردوو لەلایەن بەرپرسانی پارێزگاكەوەبەردی بناغەی دانرا، بەڵام تائێستا هیچ پێشكەوتنێكی بەخۆیەوە نەبینیوە.
بەرپرسانی وەزارەتی نەوت، بەڵێنی دابینكردنی 3 ملیۆن دۆلاریان بۆدروستكردنی ئەم ناوەندە دابوو، بەڵام تائێستا هیچ بڕە پارەیەكیان تەرخاننەكردووە.
ئەسكەناس
فرۆشتنی پیاز و پەتاتە بە قیست بووە بە دیاردە
فرۆشتن بە قیست لەنێو خەڵكدا بازاڕێكی گەرمی هەیە و خێزانەكان بۆ دابینكردنی
پێداویستییە سەرەكی و تەنانەت لاوەكییەكانیشیان، پەنا دەبەنە بەر كڕینی كەلوپەلی بەقیست.
لە ساڵانی رابردوودا، جگە لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، زێڕ و كەلوپەلی ناوماڵ
بە قیست، ئێستا برنج، گۆشت، مریشك، پەتاتە و پیازیش بە قیست دەفرۆشرێت.
بەرزبوونەوەی بێسنووری نرخەكان وایكردووە هەندێك لە ئەپڵیكەیشنەكانی كڕینی ئینتەرنێتی، دەستبكەن بە فرۆشتنی خۆراك بە قیست، وەك پیاز و پەتاتە. خێزانەكان بە تایبەت چینی كەمداهات و مامناوەند، توانای كڕینی ئەو خۆراكانەیان نییە كە رۆژانەنرخەكانیان زیاتر بەرزدەبێتەوە، بۆیە ناچارن پێداویستییەكان بە قیست بكڕن.
شارەزایان هۆكاری ئەم دۆخە بۆ ناجێگیریی نرخی دراو و نەبوونی سیاسەتی
دروستی ئابووری دەگەڕێننەوە.
كار و كارگەر
گەنجان بە مووچەی كەم كار ناكەن
بە گوێرەی ئاماری فەرمی، رێژەی بێكاری لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانگەیشتووەتە 7.2٪ بەڵام 25٪ـی خێزانەكان تەنانەت یەك كەسی دامەزراویشیان نییە.
شارەزایان هۆكاری جیاواز بۆ ئەم دۆخە دەخەنەڕوو، هەندێك پێناسەی بێكاری
بە كێشە دەزانن كە تەنیا یەك كاتژمێر كاركردن لە هەفتەیەكدا بە دامەزران هەژمار دەكات.
رێژەی بەشداریی ئابووریی ژنانیش لە ئێران زۆر كەمە (17٪)یە، بەراورد بەوڵاتانی پیشەسازی (50٪)یە، زۆرێك لە ژنان دوای خوێندن كار نادۆزنەوە و لە ماڵەوە دەمێننەوە.
كاربەدەستانی ئێران هۆكاری كەمبوونەوەی خواستی كار لای نەوەی نوێ بۆ “نەبوونی كولتووری كار” دەگەڕێننەوە، بەڵام چالاكوانانی كرێكاری ئەمە رەتدەكەنەوەو دەڵێن، ئایا كاربەدەستان ئامادەن مانگێك بە سەد دۆلار بژین؟ ئەوان دەڵێن یاسای كار جێبەجێناكرێت و مافی كرێكاران پێشێل دەكرێت. كێشەی سەرەكی بریتییە لە”مووچەی كەم” نەك نەبوونی كلتووری كار.
جەهانی سەنعەت
زۆربەی بنەماڵە ئێرانیەكان توانای گەشت و سەفەریان نەماوە
لەكاتێكدا بەرەو كۆتایی ساڵ و نەورۆز دەچین، زۆربەی خەڵكی ئێران و رۆژهەڵاتیكوردستان لە رووی ئابوورییەوە لە دۆخێكی نالەباردان. دابەزینی بەهای تمەن، بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییە سەرەكییەكان و كرێی خانوو، لەگەڵ كەمی مووچە، وایكردووە گەشتكردن لە بەرنامەی نەورۆزی خێزانەكان بسڕێتەوە.
لە دۆخێكی وەهادا، چاوەڕواندەكرێت لە نەورۆزدا بەشێكی زۆری خەڵك لە گەشتكردن بێبەش بن. ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی چادر هەڵدان و نوستن لەناو ئۆتۆمبێلدا، هەروەها
زیادبوونی كێشەكانی گەشتیاریی ناوخۆ.
خەڵك ناچارن پەنا بۆ شێوازی هەرزانتر بەرن وەك چادر هەڵدان، یان لە ماڵیخزم و كەسدا بمێننەوە. ئەمەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر ئامانجی سەرەكیی گەشت (كە
پشوودان و حەسانەوەیە) دەبێت.
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقلئەوسەت
لە مانگێکدا 15 هەزار کۆچبەری ئەفریقی گەیشتوونەتە یەمەن
سەرەڕای توندکردنەوەی سنوورەکانی نێوان یەمەن و کیشوەری ئەفریقیا ونالەباری وڵاتەکەشیان هێشتا هاووڵاتیانی ئەفریقی پەنای بۆ دەبەن.
هێزەکانی حکومەتی یەمەن لە پارێزگای لەحەجی رۆژئاوای عەدەن رایانگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە ئەفریقییەکان پەنا بۆ یەمەن دێنن.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش رایگەیاندووە، تەنها لە مانگی کانوونی دووەمی رابوردوودا 15 هەزار و 400 کەس سنوورەکانیان بڕیوە و گەیشتوونەتە خاکی یەمەن.
راشیگەیاندووە، لە مانگی شوباتدا بەڕێژەی 25% کەمیکردووە، بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوەکە 89% یان خەڵکی وڵاتی جیبۆتین و 11%ـەکەی تریش لە بەندەرەکانی سۆماڵەوەدێن، بەمەش ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە ئەفریقیاوە پەڕیوەنەتەوە بۆ یەمەن لە
ساڵی 2024دا 76 هەزار و 287 کەس كە 21%یان منداڵ و 22%یان ژنان و 57%ـیشیان پیاواننو 98%یان خەڵکی وڵاتی ئەسیوپیان و 2%یان سۆماڵین و هەموویان لەڕێگەی دەریای سوور و باب المندبەوە روویان لە یەمەن كردووە.
سەباح
ئێران ژمارەیەک سیخوڕی دەستگیرکرد كە کاریان بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل کردووە
سیاوش مسلمی فەرماندەی سوپای پاسداران لە پارێزگای مازندەرانی ئێرانرایگەیاند، تۆڕێکیان دەستگیرکردووە كە کاریان بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل کردووە کە هاووڵاتی بیانیین و بە پاساوی جۆراوجۆر هاتوچۆی ئێرانیان کردووە، بەشێکیان لەژێر پەردەی کۆمپانیای بازرگانی و بەشێکی دیکەیان بەناوی رێکخراوی رۆشنبیریی و خێرخوازییەوە
کاری سەرەکی خۆیان شاردووەتەوە کە سیخوڕیی کردن بووە بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل و هەندێک لە وڵاتانی دژە ئێران.
فەرماندەکەی سوپای پاسداران رایگەیاندووە، هەندێکیان سەر بە موجاهیدینی خەلق و هەندێکی دیکەیان سەر بەگروپەکانی دژە ئێرانن.

دەستور
لە مانگی رەمەزاندا کاتی خوێندن لە قوتابخانەکان کەمناکرێتەوە
کەریم سەید گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بڕیارەكەی ئەنجوومەنیوەزیران بۆ کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان لە مانگی رەمەزاندا قوتابخانەکان ناگرێتەوە
لەبەرئەوەی خشتەی وانەکان و پابەندبوون بە تەواوکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن تێکدەچێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە و فەرمانگەکانی دیکەی سەر بە وەزارەتەکەیاندەگرێتەوە.
راشیگەیاند، ئەو قوتابیانەی کە زمانی کوردی و کۆمپیوتەریان خوێندووە و لەدوای تەواوبوونی وەرزی یەکەمەوە بۆ قوتابخانەیەکی دیکە گوازراونەتەوە و لەوقوتابخانانەدا ئەو دوو مادەیە ناخوێنن، نمرەکانی وەرزی یەکەمیان بۆ دادەنرێتەوە و پەڕێنەوەش نایانگرێتەوە.
عەرەب
دوای 30 ساڵ قەدەغەکردن جووەکانی سوریا پەرستشی بەکۆمەڵیان ئەنجامدا
دوای ئەوەی رژێمی پێشووی سوریا، پەرستشی بەکۆمەڵی لە جووەکانی وڵاتەکەیقەدەغە کردبوو، رۆژی چوارشەممە لە پەرستگای ئەفرەنجی دیمەشق بەشێکی زۆری جووەکان پەرستشی بەکۆمەڵیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە جووەکانی سوریا چەند سەدەیەک پێش زایین لەسوریا ژیاون و کەس رێگر نەبووە لە ئەنجامدانی پەرستش و سرووتەکانیان، بەڵام 30 ساڵ پێش ئێستا دەسەڵاتدارانی بەعس و بنەماڵەی ئەسەد رێگرییان لێکردوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، جووەکانی سوریا ژمارەیان پێنج هەزار کەس بووە ورێگرییان لێکراوە بچنە دەرەوەی وڵات، بەڵام لە ساڵی 1992 رێگەیان بۆ کراوەتەوە و هەموویان چوونەتە وڵاتانی دەرەوە جگە لەو حەوت کەسە بە تەمەنەی کە ئێستا لە دیمەشق دەژین وئیدارەی نوێی سوریا رێگەی داون پەرستشی بەکۆمەڵی تایبەت بەخۆیان ئەنجام بدەن.
رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە سوریادا 20 پەرستگای جووەکانی لێبووە
و هەموویان داخراون و زۆرینەشیان بە هۆکاری جیاواز ڕووخاون یان بەهۆی جەنگەوە وێرانبوون.
رۆژنامە تورکییەکان
جمهوریەت
ئەردۆغان ناوی کێ بهێنێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت
ماوەکانی پێشوو رەجەب تەیب ئەردۆغان بە توندی هاتەوەڵام لە بەرامبەر یەکێتیی پیاوانی خاوەنکاری پیشەسازی ناسراو بە توسیاد، هەر ئەوەندەی گوتی “ئەی توسیاد تۆ دەبێت سنووری خۆت بزانیت”، ئیتر لێپێچینەوە لەو دەزگایە دەستیپێکرد.
لە دوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاکپارتی ئاماژە بەوە کرا ئۆرهان توران سەرۆکی توسیاد دراوەتە دادگا، ئەمە لەکاتێکدا پێشتر عومەر ئاراس کە پێشتر قسەی لەسەر ئاکپارتی کردبوو، درابووە دادگا.

سۆزجو
لە شەش مانگدا زیاتر لە 50 هەزار کەس خزێنراونەتە زیندانەوە
رەشەبای دەستبەسەرکردن، دەستگیرکردن و لێپێچینەوە بەردەوامی هەیە، رۆژانە چەندین کەس دەخرێنە کوچی زیندانەکانەوە. تەنها لە مانگی کانوونی دووەمدا 11 ملیار لیرە خەرج کراوە بۆ 392 هەزار دەستبەسەر و سزادراو.
ئێستا لە 405 بەندینخانەن، 392 هەزار و 456 بەندکراو هەن، کە 3 هەزار و 890 یان منداڵ، 17 هەزاریان ژن ، 20 هەزاریان خوێندکاری زانکۆ، هەزار و 841ـیان ماستەر و 286یان خاوەنی دکتۆران.

کۆرکوسوز
ململانێی نێو ترافیک لە ئیستەنبوڵ بەهۆی بەفرەوە دەستیپێکرد
بەهۆی ئەو شەپۆلە نزمەی پاڵەپەستۆی هەوا کە ناوچەکەی گرتووەتەوە ئیستەنبوڵ هۆشداری دەدات لەوەی هاووڵاتیان ئەگەر پێویست نەکات، لەمڕۆوە بۆ ماوەی 3 رۆژ نەچنە دەرەوە، چونکە چاوەرە دەکرێت 40 سم بەفر ببارێت، ئەمە هاتوچۆ لە ناوچەکە کێشەی بۆ دروستبووە، زۆرێک لە خوێندنگەکان پشوون.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
ترەمپ زێلینسکی بە دیکتاتۆر ناودەبات
لە رەنگدانەوەی بەشێک لەو گرژییانەی لەنێوان واشنتن و کیێڤ دا هەیە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڤۆلۆدیمیر زێلینسکیی، سەرۆکی ئۆکراین، بە دیکتاتۆر ناودەبات، هەروەها پێیگوت باشتر وایە پەلە بکات ئەگینا وڵاتەکەی لەدەست دەدات. ترەمپ ئەمەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیەکەی خۆی گوتووە. زێلنسکی گوتەکانی ترەمپی بە ‘بڵقی سەرئاو’ ناوبرد، بەم گرژییانەی، ترەمپ سیاسەتەکانی ئەمریکا دوای دەیەیەک لەبەرامبەر ئۆکراین هەڵدەگێڕێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی لەگەڵ روسیا دەستی بە گفتوگۆکردووە بەبێئەوەی بۆ زێلێنسکی بگەڕێتەوە، کە هەر ئەویش بە بەرپرسیاری داگیرکارییەکانی روسیا دەزانێت.

چاینە دەیلی
چین نیگەرانە لە سیاسەتی گومرگیی ئەمریکا
چین نیگەرانیی بەرامبەر هەڵکشانی سیاسەتە توندەکانی ئەمریکا بۆ زیادکردنی گومرگی کەلوپەلەکانی وڵاتەکەی دەربڕی، بەڵام پابەندی بۆ چارەسەری ئەو پرسە لەگەڵ ئەمریکا دووپاتکردەوە. چین دەڵێت ئەمریکا بەردەوام تاکلایەنانە باج لەسەر کەلوپەلەکانی وڵاتەکەی زیاد دەکات، ئەمەش زیان بە هەماهەنگییە ئابووریی و بازرگانییەکانی نێوانیان دەگەیەنێت، کە بەرپرسانی چین بە کۆڵەکەی پەیوەندییەکانی نێوانیان وەسفی دەکەن.
ئۆرشەلیم پۆست
گەلی ئیسرائیل لە پێشوازیی تەرمی بارمتەکانی شیوەندەگێڕێت
ئەمڕۆ حەماس تەرمی چوار بارمتەی ئیسرائیلی رادەست دەکاتەوە، کە پیاوێک، دایکێک و دوو منداڵەکەیەتی، ئەمەش یەکێکە لەو مەرگەساتانەی کە جەنگ لەدوای رووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەرەوە بەدوای خۆیدا هێناویەتی.
رێکخراوی خاچی سوور، کە بەرپرسە لە ئاڵوگۆڕی بارمتە و دیلەکان، داوایکرد رێورەسمەکە بەشێوەیەکی رێک و پێک و پڕشکۆ بەڕێوەبچێت. ئەمەش دوای ئەوە دێت باوکی ئەو دوو منداڵە، کە پێشتر بەجیا رفێنرابوو، ئازادکرا.

عەرەب نیوز
ئیمارات راگواستنی فەڵەستینییەکان رەتدەکاتەوە
محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات، بە مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای راگەیاند وڵاتەکەی ئەو پێشنیازنامەیە رەتدەکاتەوە کە داوای راگواستنی فەڵەستینییەکان لە زێدی خۆیان دەکات.
بن زاید رەتیکردەوە هەوڵی بەکارهێنانی هێز لەوبارەیەوە هیچ سوودێکی هەبێت، داوایکرد رێگەیەک بۆ چارەسەری پرسی ئاشتی تاهەتایی بدۆزرێتەوە، کە دروستکردنی دوو دەوڵەتە لە ناوچەکەدا. باسیشی لە گرنگیی بەیەکەوەبەستنی هەوڵەکانی بونیادنانەوەی غەزە و ئاشتی درێژخایەن کرد لە ناوچەکەدا.