40
زووم..
وەزیری وزەى تورکیا دەڵێت، تاکو ئێستا لە عێراقەوە هیچ زانیاریی و راسپاردەیەکیان بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنەوەى نەوت پێنەگەیشتووە.
ئەلب ئەرسەرلان بەیرەقدار، بە ئاژانسی رۆیتەرزی گوتووە، ئاگاداری بڕیارێکی ناوخۆیی عێراقن بۆ دووبارە دەستکردنەوە بە هەناردەکردنەوەى نەوت بە بەندەری جەیهانى تورکیا.
پێشتر حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عێراق گوتبووی، هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان لەماوەى هەفتەى داهاتووەوە دەست بە کارەکانى دەکاتەوە، دوای ئەوەى گرژییەکانى نێوان هەولێر و بەغداد گفتوگۆکانیان ئەرێنی بوون و گرژییەکان رەتیونەتەوە.