44
زووم..
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە زوومی رایگەیاند، هاتنەكەی سبەینێى عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی بۆ سلێمانی بە مەبەستی کردنەوەی ناوەندێکی نێودەوڵەتییە بۆ دارایی و بازرگانی، هیچ پەیوەندییەكی بە كردنەوەی لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە نییە.
راشیگەیاند، چەندینجارە داواکاریان بۆ کردنەوەی لقی بانكەكانی رافیدەین و رەشید پێشکەشکردووە، بەڵام تائێستا بانکەکان ئامادە نەبوون لقەکانیان لە سلێمانی بکەنەوە كە بۆ كردنەوەشیان پێوستیان بە رەزامەندی حكومەتی هەرێم هەیە و تائێستا نازانن بۆچی هەرێم رێگە بە کردنەوەی لقی بانکەکانی رەشید و رافیدەین نادات بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری بانكی پێشكەش بە هاووڵاتیان بكەن.