35
زووم..
ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی، دادبینی بۆ سکاڵایەک دەکات کە لەلایەن چوار جووتیاری کوردەوە لە دژی بڕیارەکانی حزبی بەعس تۆماركراوە و داوای گەڕانەوەی زەویە داگیركراوەكانی سنوری قەزای داقوق دەكەن بۆ خاوەنەكانیان.
مەلا حەسەن گەرمیانی ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین لە هەواڵنامەی زووم گوتی، تائێستا دادگای فیدراڵی 16 جار دادبینی لەسەر سکاڵاکانی داگیرکردنی زەوییەکانی داقوق دواخستووە، ئەمە حەڤدەمین کۆبوونەوەیە، ئەگەر داگیرکردنی ئەو زەویانەش لەچوارچێوەی یاسای گەڕانەوەی موڵکوماڵ بێت ئەوا کۆتایی بە بابەتەكە دێت و کێشەی ئەو زەویانەش چارەسەربووە.