49
زووم..
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە زوومی راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران بە ئەلیكترۆنی ئامادەیە.
سەرچاوەکەی زووم دەشڵێت، ئەمڕۆ یان سبەی وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەغداد دەكات.
هاوكات عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە زوومی گوت، تائێستا لەبارەی مووچەی مانگی 12ەوە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.
زوومی بەغداد گواستییەوە، لە کۆبوونەوەی لیژنەكەی هەرێم و بەغداد هیچ بڕیارێک لەبارەی مووچەی مانگی 12ەوە نەدرا.
دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەکەی هەرێم بە بانكی تی بی ئای گوتووە دەبێت لەڕێی هەژماری منەوە مووچە بدەن.