زووم..
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بە هیچ جۆرێک لە هیچ شەقامێک کامێراکانى تۆمارکردنى تیژڕەوى هەڵنەوەشاوەتەوە.
دوای ئەوەى بهشێك له كامێراكانی تۆمارکردنى تیژڕهوی له سلێمانی لێكرانهوه، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، کامێراکان وەک هەر ئامێرێکی دیکە پێویستی بە چاککردن یان گۆڕینە، بەهیچ جۆرێک لە هیچ شەقامێک کامێراکان هەڵنەوەشاوەتەوە و دادهنرێنهوه.
هاتوچۆى سلێمانى دەشڵێت، چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبۆتەوە کە هاتوچۆی سلێمانی کامێراکانی رێگای دوکان – تاسڵوجە یان شەقامی تاسڵوجە – راپەڕین لێکرابێتنەوە.
دەشڵێت، ئەو دەنگۆیانە دوورە لە راستی، لە هەندێک شوێن کامێراکان بە سیستەمێکی نوێ و جۆری کامێرای پێشکەوتووتر لە رووی کوالێتییەوە دادەنرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سیستەمی کامێراکان بەرنامەیەکە کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ، لە هەر شوێنێکیش دانرابێت بە تایبەتی سیستەمی پۆینت تو پۆینت ژمارەی گیان لەدەستدانەکانی ئێجگار کەمکردووەتەوە.