زووم..
هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات: لە کۆبوونەوەکەی هەسەدە و مەسەدە و خۆسەردا بڕیاری چارەنوسساز دراوە
فەرماندەیەکی هەسەدە بە رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی گوتوە، هەسەدە بەشێک دەبێت لە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی نوێ سوریا، رەنگە بەشێک بێت لە فەیلەق یان سەرکردایەتی ناوچەی رۆژهەڵات لە وەزارەتەکە، بەڵام هێشتا گفتوگۆکان لە قۆناغی سەرەتادایە.
ئەبو عومەر ئیدلبی فەرماندەی هەسەدە دەشڵێت، هەوڵەکان یەکدەخرێن بۆ بەهێزکردنی هێزێکی نیشتمانی لەگەڵ دووبارە گەڕانەوە و کاراکردنەوەی دامەزراوە مەدەنی و خزمەتگوزارییەکانی سەر بە دەوڵەتی سوریا بۆ ناوچەکانی رۆژاڤا تا گەرەنتی خزمەتگوزاری سەرەکی و باشتکردنی بژێوی دانیشتوانی رۆژاڤا بکات، بەڵام بابەتی کێڵگە نەوتی و غازییەکانی رۆژاڤا بەشێک نابێت لە گفتوگۆکانی ئەم قۆناغە، بەڵکو دەکرێت ببێتە بەشێک لە گفتوگۆکانی قۆناغەکانی داهاتوو.
هاوکات لەیلا قارەمان هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بە رۆژنامەکەی گوتوە، دەرفەتێکی باش لەبەردەم سورییەکاندایە، کۆبوونەوەکەشیان بڕیاری چارەنوسسازی لەبارەی داهاتووی وڵاتەکەیانەوە تێدا دراوە و هەموان لەبەردەم قۆناغێکی راگوزەری هەستیاردان و پێویستە گفتوگۆ بکرێت لەپێناو گەیشتن بە سوریایەک کە بۆ تەواوی سورییەکان بێت.