32
زووم..
عەلیا ئاککوش سەرۆکی دەم پارتی لە پارێزگای ئیدری باکووری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، بە فەرمانی داواکاری گشتیی ئیدر، دوێنێ شەو لە ئۆپراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکان عەلیا ئاککوش سەرۆکی دەم پارتی پارێزگای ئیدر بە تۆمەتی ئەندامبون لە پەکەکە-کەجەکە دەستگیرکراوە.
لە درێژەى هەواڵەکەدا هاتووە، عەلیا ئاککوش بە مەبەستی دادگاییکردنی گواستراوتەوە بۆ ئیستانبوڵ.
دوێنێ عەلی یەرلیکایا رایگەیاند، لە ماوەى پێنج رۆژى رابردوودا لە 51 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان 282 کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبون لە پەکەکە و کەجەکە دەستگیرکردووە.