زووم..
دوای ناڕەزایەتییەکان کۆمەڵێک بڕیار لە بەرژەوەندیی جووتیارانی کورد لە سنووری کەرکوک دران و لە ئەمڕۆوە ئەو زەوییانەی کێشەیان نییە جووتیاران دەتوانن بیکێڵن.
دواى گرژییەکانی سێ رۆژى رابردووی سنوری سەرگەڕان، دوێنێ کۆمەڵێک هەنگاو و بڕیاری گرنگ لە بەرژەوەندیی جووتیارانی کورد لە سنووری کەرکوک دران، لەسەر ئەوە رێککەوتن کرا ئەو زەویانەی کێشەیان لەسەرە جووتیاری کورد و عەرەبیش دەستبەرداری بن تا ئەوکاتەی یاسا یەکلایی دەکاتەوە، ئەو زەوییانەی کێشەیان نییە، جووتیاران دەتوانن دایبچێنن، بێئەوەی رووبەڕووی رێگری ببنەوە.
وەزارەتی دادى عێراقیش، دوێنێ یاسای گەڕاندنەوەی موڵکوماڵی لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوکردەوە و خستیە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەوەی ماوەی تەنها رێنماییەکانە، کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە ماوەی دوو مانگدا بڕیاری لێدەدات.
لە گوندی شەناغە و گوندەکانی دیکەی سنووری سەرگەڕان، نزیکەی هەزار دۆنم کێشەی یاساییان لەسەرە، بەڵام لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە رێگری لە جووتیاران دەکرێت زیاتر لە 25٥ هەزار دۆنم زەوی بکێڵن.