51
زووم..
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکە دەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و و قوباد تاڵەبانی جێگری بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەکە، گفتوگۆ لەبارەی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی و هەروەها هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ڕێکارەکانی یەکخستنی کوالێتیی کۆنترۆڵ لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.