زووم..
پەروەردەکانی سنووری سلێمانی داوایانکردووە لەم هەفتەیەدا دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە، بەشێک لە قوتابخانەکانیش دەستیان بە خوێندن کردووەتەوە.
زووم لە سلێمانی و شارۆچەکەکان بەدواداچوونی بۆ بەدەمەوەچوونی داواکەی پەروەردەی سلێمانی کردووە، بەشێکی قوتابخانەکان دەوامیان دەستپێکردووەتەوە.
زووم زانیویەتى پەروەردەکانى سنوورى سلێمانى، لە رێگەى بەڕێوەبەرى قوتابخانە و خوێندنگاکانەوە داوایان لە مامۆستایان کردوە بگەڕێنەوە ناو قوتابخانەکان و بەشێکیان گەڕاونەتەوە.
هەروەها لە لە پەروەردەکانى سنوورى هەڵبجە و راپەڕین و کەلار و چەمچەماڵ، لە ژمارەیەک قوتابخانە بایکۆت شکێنراوە، مامۆستایان گەڕاونەتەوە هۆڵەکانى خوێندن.
بەشێک لە قوتابخانە و خوێندنگاکانى سنوورى سلێمانى لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى قوتابخانەکانەوە داوا لە مامۆستایان کراوە سبەى بگەڕێنەوە و بایکۆت بشکێنن.