37
زووم..
بزووتنەوەی حەماس رەتی دەکاتەوە چەک دابنێت یان کەرتی غەزە جێبهێڵیت، بەڵام دەڵێت، ئامادەن بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەست.
گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس، حازم قاسم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، مەرجی ئیسرائیل بە دوورخستنەوەی حەماس لە غەزە شەڕێکی نەفسی سەخیفانەیە، گوتیشی. دانانی چەک یان جێهشتنی کەرتەکە رەتدەینەوە.
لەبارەی رێککەوتنی غەزە باسی لەوەكرد، ئامادەن بۆ قۆناغی دووەم، بە ئازاکردنی دیلەکان لە بەرامبەر کشانەوەی ئیسرائیل و راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی.
رۆژی دووشەممە، سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی حەماس بە کەناڵی سکای نیوزی راگەیاندبوو، بزووتنەوەکە لە رێگای نامەیەکەوە بۆ رێکخراوی ئازادی فەڵەستین ئامادەی خۆی دەربڕیووە، بۆ راستکردنی کەرتی غەزە بە دەسەڵاتدارانی فەڵەستین، ئەوەش دوای فشارە زۆرەکانی میسر هات لەسەر شاندی بزووتنەوەی حەماس کە لە قاهیرەن.