48
زووم..
سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ رایگەیاند، ئابووری وڵات خراپە و گوزەرانی خەڵک لە دۆخێکی خراپدایە، ئیتر سەرۆککۆمار ناتوانێت وڵات بەڕێوەبەرێت و گەل چاوەڕێی ئەوەیە بە زووترین کات هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى جمهورییەت ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ سەردانی ناوچەی سیلیڤری لە ئیستانبوڵی کردووە بە مەبەستی بەشداری لە کردنەوەى 17هەمین چێشتخانەى شار، کە لەلایەن شارەوانییەکانی جەهەپەوە کراونەتەوە و خواردن بە نرخێکی کەم پێشکەش بە هاووڵاتیانی کەمدەرامەت دەکەن.
رۆژنامەکە نوسیوێتی، تا ئێستا 30 پەرلەمانتاری پارتەکەى بە فەرمی پشتیوانی خۆیان بۆ کاندیدبونی ئیمامئۆغڵو بۆ هەڵبژاردنى داهاتووى سەرۆککۆماری تورکیا راگەیاندووە.