زووم..
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و روسیا لە سعودیە دەکات و دەڵێت، هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی ئاسایش و ئاشتی.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا گوتی، عێراق پێشوازی لە میوانداریی سعودیە بۆ گفتوگۆکانی نێوان روسیا و ئەمریکا دەکات، کە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ بەرەوپێشبردنی ئاسایش و ئاشتی لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم هەنگاوە پابەندیی سعودیە دووپاتدەکاتەوە لەو رۆڵە کارایەی هەیەتی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەری ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەت لەژێر رۆشنایی ئەو ئاڵنگارییە ئەمنی و سیاسییانەی رووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەم هەنگاوەی بە گرنگ زانی لەپێناو برەودان بە هەماهەنگی نێودەوڵەتی و پشتیوانیی ئەو هەوڵانەی دەبنەهۆی بەدیهاتنی سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان.