35
زووم..
سەرکردەیەکی هەسەدە بە کەناڵى شەرق نیوزى سعودى راگەیاندووە، نەوتی رۆژاڤا بۆ هەموو گەلی سوریا دەبێت.
سەرکردەکەى هەسەدە بە شەرق نیوزى گوتووە، حکومەتی دیمەشق ناتوانێت بۆشایی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانیان پڕبکاتەوە و هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانیان، واتە گەڕانەوەی داعش.
دەشڵێت، ئیدارەی خۆسەر دەیەوێت بەشێک بێت لە دەوڵەتی سوریا و دەیانەوێت هێزەکانیان تێکەڵ بە سوپای سوریا ببن، نەک هەڵبوەشێنەوە.
سەرکردەکەى هەسەدە ئاماژەى بەوەشکردووە، 12 هەزار زیندانی لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەواندان.