51
زووم..
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد، یەكێكیان پەیوەست بوو بە كەمكردنەوەی كاتی دەوامی فەرمی لە مانگی رەمەزاندا.
بەگوێرەى راگەیەندراوی حكومەتی عێراق، لەگەڵ دەستپێكی مانگی رەمەزاندا، دەوامی فەرمی کاتژمێرێک كەمدەكرێتەوە.
لە بڕیارەكە هاتووە، فەرمانگە و وەزارەتەكان دەسەڵاتیان دراوەتێ و سەرپشکن ئەو کاتژمێرە لە سەرەتای دەوام یا كۆتایی دەوام كەمبكەنەوە.
ساڵانى رابردووش بەهۆی درێژیی کاتژمێرەکانى رەمەزان و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما، ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیارێکی هاوشێوەى داوە بۆ کەمکردنەوەى کاتژمێری دەوامى فەرمانگە حکومییەکان.